عه‌بدۆڵڵا موئمێنی، چالاكی سیاسی و به‌ندكراوی پێشوو چه‌ند مانگ به‌دوای ئازادبوونی له زیندان، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن دادسه‌رای ئه‌منیه‌تی تاران بانگهێشت كرا.
عه‌بدۆڵڵا موئمێنی له وتوووێژێك دا ڕایگه‌یاند: ئه‌مه یه‌كه‌م بانگ‌كران به‌دوای واژۆكردنی به‌یانیه‌ی پاڵپشتی له ڕێفڕاندۆم و مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خه‌ڵكی ئێرانه كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ئه‌نجام دراوه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ژیانی ئێمه‌یان وه‌كوو به‌ندیخانه كردووه به‌ڵام ده‌نگی حه‌قێقه‌ت ناكوژێته‌وه. ناوبراو وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له‌و باروودۆخه ڕایگه‌یاند: باسكردنی نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به داهاتووی ئێران تاوان نییه و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری له جیاتی گوێ دان به ده‌نگی ڕه‌خنه‌گران، وڵات به‌ره‌و داڕمان و ڕووخان ئه‌بات.