به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژن و پیاوێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵی خه‌ڵكی ئیلام به‌هۆی نه‌بوونی و هه‌ژاری له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و دوو هاوژینه به‌ساڵاچووه توانای پێدانی سه‌رقوفڵی و كرێی خانوویان نه‌بووه و به ناچار له شه‌قامێكی ده‌ورووبه‌ی مه‌یدانی كارگه‌ری ئیلام خێوه‌تیان هه‌ڵداوه. ئه‌و شوێنه‌ی تێدا ده‌ژین هیچ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كی وه‌ك ئاو و كاره‌با نییه و به له‌به‌رچاو گرتنی كه‌ش و هه‌وای گه‌رمی هاوین، باری ته‌ندرووستیان ناله‌باره و پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه.