ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی بێكاركراوی وزه‌خانه‌ی داڵاهوو له پارێزگای كرماشان به داخستنی جاده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و ناونده خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
كرێكارانی بێكاركراوی وزه‌خانه‌ی فه‌رابی داڵاهوو هه‌ر له سه‌ره‌تای درووستكردنی ئه‌و ناوه‌نده‌وه كاریان تێدا كردووه و به‌ڕێوه‌به‌رانی وزه‌خانه بایه‌خیان به بڕیاره په‌سه‌ندكراوه‌كانی سیتادی ئاسانكاری نه‌داوه و كرێكارانیان نه‌گڕاندووه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. به وته‌ی ناڕازیان، ئه‌و كرێكارانه‌ی به شێوه‌ی كاتی دامه‌زرابوون هه‌موو پۆسته‌كانیان داگیر كردووه له حاڵێكدا ئه‌و شوێنانه‌ی تێدا كار ده‌كه‌ن بۆ كرێكارانی بسپۆڕی بوومی دیاری كرابوو.