کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی جنووب

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ ناوچه‌ عه‌مه‌لیاتیه‌كانی 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ چوار ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی جنووب، دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، خاوه‌نكار حه‌قی به‌هره‌وه‌ری شه‌ش مانگی دووهه‌می ساڵی ١٤٠٣ی په‌رداخت نه‌كردووه‌. هه‌روه‌ها سێ مانگ له‌ ساڵی ١٤٠٤ تێپه‌ڕیوه‌ به‌ڵام شیركه‌تی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی ئێران هێشتا كات و شێوازی پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای چه‌ند مانگی ڕابردووی دیاری نه‌كردووه‌.