به‌یانی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، ده‌یان شارومه‌ندی بێ شناسنامه‌ی به‌لووچ له ناسرئابادی خاش، له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له ناكاودا هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی شارومه‌ندانی بێ شناسنانه و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ كه‌مپی دیپۆرتیه‌كان گواستووه‌ته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، شارومه‌ندێكی به‌لووچ له شارستانی نیكشار به ناوی محه‌ممه‌د به‌لووچزهی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.