ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی چه‌ند شاری كوردستان و ئێران له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی مێهدی ئابادی ئیلام دژ به بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با خۆپێشاندانیان كردووه و له ئه‌سیل ئابادی شه‌هریار و چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران، خه‌ڵكی ناڕازی له ئاست بڕینی ئاو و سووتانی كه‌لووپه‌لی نێو ماڵه‌كانیان به‌هۆی پچڕای كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی سیستان و به‌لووچستان له‌وانه دلێگان، زیاتر له ٩ هه‌زار خێزان به‌دوای ئاوی خواردنه‌وه سه‌رگه‌ردانن و زۆربه‌ی گوندنشینان ناچارن به پاره‌یه‌كی زۆر ئاو بكڕن. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی پارێزگاكانی باشووری ئێران به‌هۆی پچڕانی كاره‌با له گه‌رمانی سه‌رووی ٥٢ پله‌یی دا وه‌زاڵه هاتوون و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامی داواكارییه‌كانیان ناداته‌وه.