له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی كامیاران، سه‌رده‌شت، نه‌غه‌ده و بۆكان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
له شاری كامیاران ژنێكی گه‌نج به ناوی ڕووناك ده‌شتی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. له نه‌غه‌ده هاووڵاتیه‌ك به ناوی سیروان عه‌زیزی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. له سه‌رده‌شت چوار كه‌س به ناوه‌كانی سوله‌یمان بایسه، محه‌ممه‌د ناسری، حاجی سه‌ڕافی و عوسمان(پاشناو نادیار)، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. هه‌روه‌ها له شاری بۆكان، چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی ئیبراهیم جانه‌فه‌رد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.