کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گه‌رمابردوویی ٥٠ شاخه‌وان له‌ شاری سنه‌

گه‌رمابردوویی ٥٠ شاخه‌وان له‌ شاری سنه‌ 2

ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی پووشپه‌ڕ، ٥٠ شاخه‌وان و ژینگه‌دۆستی شاری سنه‌ به‌هۆی گه‌رمابردوویی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كران.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و ٥٠ شاخه‌وانه له‌ كاتی هه‌ڵكشان به‌ سه‌ر چیای ئاویه‌ردا به‌هۆی گرمابردوویی تووشی شۆك بوون و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون. سه‌رۆكی ئۆرژانسی سنه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ٤٩ كه‌س پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی مه‌ره‌خه‌س كراون به‌ڵام دۆخی ته‌ندرووستی یه‌كێك له‌ شاخه‌وانان ناجێگیر بووه‌ و ڕاگوێزی به‌شی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحید كراوه‌.