كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلانه سه‌نعه‌تییه‌كانی ئێران، ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی پووشپه‌ڕ له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ به سه‌ر به‌ڵێنی خاوه‌نكار بۆ په‌رداختكردنی داخوازییه‌كانی كرێكارانی شیركه‌ت تێپه‌ڕیوه به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی خاوه‌نكار هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه. به پێی زانیارییه‌كان، ٦٠٠ كرێكاری سه‌ر به‌و شیركه‌ته كه له فازی ١٤ی پارسی جنووبی كار ده‌كه‌ن، له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و ڕۆژی ڕابردوو پاش كۆبوونه‌وه به‌ڵێنیان له خاوه‌نكار وه‌رگرتووه كه له سێ ڕۆژی داهاتوودا هه‌موو داخوازییه‌كانیان وه‌ربگرن.