کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بیانیه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆتایی هێنان به‌ سه‌ركوتی شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی

بیانیه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆتایی هێنان به‌ سه‌ركوتی شارومه‌ندانی

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سنوورداشكردنی ژنان و كچانی ئه‌فغانستانی بوو.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، سنوورداشكردنی به‌كۆمه‌ڵی شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی پێشێلكڵردنی ئاشكرای مافی مرۆڤه‌ و كۆماری ئیسلامی گیانی هه‌زاران شارومه‌ند به‌ تاییه‌ت ژنان و كچانی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداری داوه‌ كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سنوورداش كراون ژنان، كچان، منداڵان، ڕۆژنامه‌وانان ، نه‌یاره‌كانی حكوومه‌تی تالیبان و چالاكانی مافی مرۆڤن كه‌ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر سه‌ركوت و ئه‌شكه‌نجه‌ی حكوومه‌تی تالیبان. له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٥ی زاینیه‌وه‌ كۆماری ئیسلامی یه‌ك ملیۆن شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی سنوورداش كردووه‌ و ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ خوازیاری پێدانی مافی شارومه‌ندی به‌ ژنان و كچانی ئه‌فغانستانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی بوو.