ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی مه‌هسا موگوویی و مێهرشاد شه‌هیدی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئازادیخوازانی ئیسفه‌هان و ئه‌راك له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
مه‌هسا موگوویی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له ڕێكه‌وتی ٣١ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠١، له كاتی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی فولادشاری ئیسفه‌هان به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌خت كرد. هه‌روه‌ها مێهرشاد شه‌هیدی له ڕێكه‌وتی ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ به زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه‌كانی حكوومه‌ت گیانی له پیناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئازادیخوازان مه‌زاره‌كانیان گوڵباران كرد و بۆ جارێكی دیكه په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.