کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شی ئاسنگه‌ری كارخانه‌ی تراكتۆرسازی ته‌ورێز

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكارانی به‌شی ئاسنگه‌ری كارخانه‌ی تراكتۆرسازی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی ئاسنگه‌ری كارخانه‌ی تراكتۆرسازی ته‌ورێز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كرێكارانی به‌شی ئاسنگه‌ری كارخانه‌ی تراكتۆرسازی ته‌ورێز ماوه‌ی ٨ ڕۆژه‌ مانیان گرتووه‌ و داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌ستی دوو مانگی ڕابردوویان په‌رداخت بكرێت. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: پاش ٨ ڕۆژ مانگرتن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت سه‌ردانی كارخانه‌ی نه‌كردووه‌ و هه‌زار كرێكار له‌ بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه‌.