ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، ژنانی قامیشلوو له ڕۆژئاوای كوردستان بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی پارێزگای سۆوه‌یدا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به حكوومه‌تی جه‌ولانی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنانی قامیشلوو به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی تیرۆریستانی ئه‌حمه‌د شه‌رع له پارێزگای سۆوه‌یدا، داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردووه گیانی درۆزه‌كانی سووریه بپارێزن. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، خوێندكارانی زانكۆی حه‌له‌ب له ترسی ڕفاندن و كوشتن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی جه‌ولانیه‌وه، په‌نایان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان بردووه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازیان لێكراوه.