كاوه بابامیری برای ته‌یفوور بابامیری، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام له وتوووێژێكدا ڕایگه‌یاند كه براكه‌ی و چوار به‌ندكراوی دیكه‌ی خه‌ڵكی بۆكان كه به ئێعدام مه‌حكووم كراون، بێ‌تاوانن و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌یان بوو.
كاوه بابامیری له‌و وتوووێژه‌دا ڕایگه‌یاند: ته‌یفوور بابامیری هاوڕێ له‌گه‌ڵ پژمان ساڵحی، كاوه ساڵحی، عه‌لی قاسمی و ڕزگار به‌یگزاده‌ی بابامیری له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا یارمه‌تی برینداره‌كانیان داوه و هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه. ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم و ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌و پێنج به‌ندكراوه‌یان به به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم په‌روه‌نده‌سازی بۆ كردوون و داوا له هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات كار بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌یان بكه‌ن.