ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پوشپەڕی ١٤٠٤، کوڵبەرێکی خه‌ڵكی ئاوایی به‌رقڕۆی سه‌ر به شارستانی سه‌وڵاوا بە ناوی “پەیام ئەحمەدی” خێزاندار و باوکی منداڵێک، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم لە سنووری “هەنجیرانی مەریوان کوژرا.
بە پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی مه‌ریوان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردوە و لە ئاكامدا پەیام ئەحمەدی فیشەکی بەرکەوتووە و دەستبەجێ گیانی به‌ختكردووه. بەهۆی میلیتاریزەکردنی ناوچەکە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ تەرمی ئه‌و كۆڵبه‌ره لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گواستراوه‌ته‌وه.