له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢١ شارومه‌ندی مه‌سێحی له شاره‌كانی ورمێ، كرماشان، تاران، ڕه‌شت، كرمان و وه‌رامین له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، به‌شێك له‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه به بیانووی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل” ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون و گیانیان له مه‌ترسی دایه. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاندووه كه گه‌ڵاڵه‌ی په‌سه‌ندكراوی ئه‌م دوایانه‌ی مه‌جلیس ده‌رفه‌تی بۆ ده‌زگای قه‌زایی ڕه‌خساندووه تاكوو له ڕێگه‌ی سه‌پاندنی تۆمه‌تی “افساد فی الارض” به‌شێك له به‌ندكراوان به سێداره مه‌حكووم بكات.