ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی پووشپه‌ڕ، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە ناحیەی دێبەگەی سەر بە پارێزگای هەولێر و له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه تێكشكێندران.
به‌پێی ڕاپۆرتی دژه‌تیرۆری كوردستان، كاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەكی شه‌وی دووشەممە، بە دوو درۆن هێرش كراوەتە سەر دوو بەشی جیای كێڵگەی پاڵاوتنی نەوتی خورمەڵە و ته‌نیا زیانی مادی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. بە وته‌ی شایەتحاڵان ئاگر و دووكەڵ لە دوو شوێنی جیای كێڵگەی نەوتی خورمەڵە كه‌وتووه‌ته‌وه و هێزە ئەمنییەكان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ن.