له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی ڕووسیه له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، كۆمه‌ڵێك كه‌لووپه‌لی سه‌ربازی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی قامیشلوو گواستووه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕووسیه به ناردنی به‌رینی كه‌ره‌سته نیزامییه‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌میم له لازه‌قییه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی قامیشلوو،عه‌مه‌له‌ن كۆنتڕۆڵی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه. ئه‌و گواستنه‌وه له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و ده‌وڵه‌تی ڕووسیه ئه‌نجام دراوه و ئه‌رته‌شی ڕووسیه زۆربه‌ی هێزه‌كانی بۆ باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریه گواستووه‌ته‌وه.