ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی پووشپه‌ڕ، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی مه‌نسوور ڕه‌حیمی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌نیووز، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی مهاباد به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی باوكی مه‌نسوور ڕه‌حیمی و وێڕای زه‌وتكردنی كه‌لووپه‌لی ئه‌له‌كترۆنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه، مه‌نسووریان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.