کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هاتنی لافاو له‌ به‌لووچستان و گیانله‌ده‌ستدانی یه‌ك كه‌س

هاتنی لافاو له‌ به‌لووچستان و گیانله‌ده‌ستدانی یه‌ك كه‌س 2

به‌هۆی بارینی باران و هاتنی لافاو له‌ باشووری پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، زیانێكی زۆر به‌ خه‌ڵك گه‌یشتووه‌ و شارومه‌ندێك گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاتنی لافاو زیانێكی زۆری به‌ ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزاری له‌ شار و گونده‌كانی باشووری سیستان و به‌لووچستان گه‌یاندووه‌ و به‌رهه‌می كشتووگاڵی جووتیاران له‌ ناو چووه‌. هه‌روه‌ها هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی یه‌كێك له‌ گونده‌كانی خاش به‌ ناوی هووشه‌نگ مارنده‌گانی گیانی له‌ده‌ست داوه‌.