ژماره‌یه‌ك له دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران له به‌یانیه‌كی هاوبه‌ش دا وێڕای پشتیوانی كردن له چالاكییه‌كانی ئه‌میرحسێن به‌هاری، چالاكی مافی منداڵان، خوازیاری ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌میرحسێن به‌هاری له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵی داكۆكی له منداڵانی كاره و زۆربه‌ی ته‌مه‌نی بۆ به‌رگری له مافی منداڵانی هه‌ژار ته‌رخان كردووه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه هیوای له نێو منداڵانی ناوچه په‌راوێزنشینه‌كانی تاران زیندوو كردووه‌ته‌وه به‌ڵام، حكوومه‌ت له جیاتی ڕێزلێنان له چالاكییه‌كانی، ناوبراوی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئێستا كه كۆمه‌ڵگای ئێران به تایبه‌ت به‌دوای شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل تووشی داڕمانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، هه‌بوونی كه‌سانێكی خۆنه‌ویست وكوو ئه‌میرحسێن به‌هاری بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی گرینگی ژیان زه‌روورییه. ئێمه واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه و ته‌زمینی ئه‌منیه‌ت بۆ چالاكانی مافی مرۆڤی كۆمه‌ڵگاین تاكوو بتوانن به‌بێ دڵه‌ڕاوكێ درێژه به چالاكییه‌كانیان بده‌ن.