له ڕۆژانی ڕابردوودا، پارێزه‌رێكی دادگوسته‌ری خه‌ڵكی ئه‌هواز به ناوی په‌رویز مه‌نسووری نژاد و شارومه‌ندێكی به‌هایی خه‌ڵكی قائیمشار به ناوی سۆهه‌یل حه‌قدووست له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای ئه‌هواز به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی په‌رویز مه‌نسووری نژاد و وێڕای پشكنینی ماڵی ئه‌و پارێزه‌ره، ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شارومه‌ندێكی به‌هایی خه‌ڵكی قائیمشار به ناوی سۆهه‌یل حه‌قدووست له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕفێندراوه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.