شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی شاره‌داری ئێرانشار هێرشیان كرده سه‌ر میوه‌فرۆشانی ئه‌و شاره و وێڕای تێكدانی بهساتهكان، ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لووپه‌له‌كانیان دا گرت.
به پێی زانیارییه‌كان، مه‌ئموورانی شاره‌داری میوه‌كانی ده‌ستفرۆشانیان زه‌وت كردووه و هه‌موو سهبهتهكانیان له نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا فڕێ داوه. چالاكانی به‌لووچ ڕایانگه‌یاندووه كه مه‌به‌ستی ڕژیم له‌و كارانه برسی ڕاگرتنی خه‌ڵكی به‌لووچ له زێدی خۆیان و سه‌ركوت كردنیانه.