شه‌وی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، دوو هاوژینی گه‌نجی خه‌ڵكی جوانڕۆ كه به تازه‌یی ژیانی هاوبه‌شیان پێك هێناوه، به‌هۆی گازگرتوویی له نێو پاركینگی ماڵه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی زانیارییه‌كان، دوو هاوژینی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوه‌كانی زانیار مورادی و كیمیا شه‌مسی به‌هۆی بڕانی كاره‌با و گه‌رمی هه‌وا، چوونه‌ته نێو ئۆتومبێله‌كه‌یان و هه‌وڵیان داوه له ڕێگه‌ی ئامێری ساردكه‌ره‌وه‌ی ماشێنه‌كه خۆیان فێنك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی گازگرتوویی گیانیان له‌ده‌ست داوه.