ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، مه‌راسیمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی محه‌ممه‌دمێهدی عه‌بایی و عه‌لیڕه‌زا كه‌رباسی له شاری هه‌مه‌دان به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی به‌سیج به‌دوای كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خه‌ڵكی هه‌مه‌دان له ناوچه‌ی گه‌شتیاری تارێك ده‌ڕه كه‌وتوون و ئۆتومبێله‌كانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو كه‌س به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دمێهدی عه‌بایی و عه‌لیڕه‌زا كه‌رباسی گیانیان به‌خت كردووه و گه‌نجێكی دیكه به سه‌ختی بریندار بووه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه مه‌راسیمی پرسه‌ی ئه‌و دوو گه‌نجه به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو و ئاماده‌بووان دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ سیته‌مگه‌ر“، “ده‌یكوژم، ده‌یكوژم ئه‌و كه‌سه‌ی براكه‌می كوشت” و “دۆژمنی ئێمه لێره‌یه، درۆ ده‌كه‌ن ئهمریكاس“یان به‌رز كرده‌وه. شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو گه‌نجه له دروشمه‌كانیان دا خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.