کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌ ئۆردووگای په‌نابه‌رانی غه‌دیری زاهدان

دۆخی خراپی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌ ئۆردووگای په‌نابه‌رانی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوكانی مافی مرۆڤ، دۆخی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی غه‌دیر له‌ زاهدان كاره‌ساتباره‌ و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.

به‌ پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ده‌یان په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی پاش ئاگربه‌ستی نێوان ئیسڕائیل و ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی غه‌دیر كراون. له‌ نێو ده‌ستبه‌سه‌ركراوان دا چالاكوانانی ژنی دژبه‌ری حكوومه‌تی تالیبان و منداڵانی كار بوونیان هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی تالیبان بكرن، گیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه‌. چالاكانی به‌لووچ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌نابه‌رانی نێو ئه‌و كه‌مپه له‌ خۆراك، بێهداشت و ئامێری ساردكه‌ه‌ره‌ بێبه‌شن و له‌ دۆخێكی كاره‌ساتباره‌ دا ده‌ژین. هه‌ر چه‌ند خه‌ڵك هه‌وڵیان داوه‌ له‌ ژێر درگای ئه‌و كه‌مپه‌وه‌ ئاو، خۆراك و ده‌رمان بۆ په‌نابه‌ران دابین بكه‌ن، به‌ڵام ژنان و منداڵانی نێو ئه‌و كه‌مپه‌‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تی خێرا هه‌یه‌.