کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كه‌شتیسازی ئیزوایكۆ

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كه‌شتیسازی ئیزوایكۆ 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كه‌شتیسازی ئیزوایكۆ له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی چوار مانگه‌ خاوه‌نكار حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌ی په‌رداخت نه‌كردووه‌. نه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌یان كێشه‌ی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ساز كردووه‌ و داوای زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و پێدانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ده‌كه‌ن.