كرێكارانی شاغڵ له ڕێگه‌ی ئاسنی كه‌ره‌ج، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ دژ به نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی كه‌ره‌ج حه‌قی بیمه‌كانی له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كردووه به‌ڵام پاره‌كه‌ی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه. كرێكاران هۆشداریان داوه كه به‌هۆی نه‌بوونی بیمه و گرانی ده‌رمان، ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن و ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، مان ده‌گرن.