ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێكی ڕاگیراو له زیندانی ته‌ورێز به ناوی ئه‌مین ئه‌كبه‌رزاده به‌هۆی بێبه‌شبوون له دره‌مان گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مین ئه‌كبه‌رزاده شارومه‌ندی خه‌ڵكی شارستانی بارووق له ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقیه كه له به‌ندی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز زیندانی كرابوو. ناوبراو تووشی نه‌خۆشییه‌كانی سیسته‌می گه‌وارش و گورچیله بووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه خۆیان بواردووه و ئه‌مین ئه‌كبه‌رزاده پاش تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی گیانی له‌ده‌ست داوه.