سۆهه‌یل به‌یره‌قی ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای ئێران و مه‌ریه‌م كه‌ریمی چالاكی مه‌ده‌نی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به زیندان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سۆهه‌یل به‌یره‌قی له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام“، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری“، “تێكدانی بیروڕای گشتی” و “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” به چوار ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مه‌ریه‌م كه‌ریمی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ڕه‌شت له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “په‌ره‌پێدانی فه‌حشا” به دوو ساڵ و ٧ مانگ زیندان سزا دراوه.