ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، مه‌ئموورانی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج هێرشیان كرده سه‌ر زیندانیان سالۆنی ٣ی به‌ندی ١٠ و سێ تۆمه‌تباری په‌روه‌نده‌ی ئێكباتانیان ئه‌كشه‌نجه و ئازار دا.
به‌پێیڕاپۆرتیڕێكخراوه‌كانیمافیمرۆڤ،نه‌ویدنه‌جاڕان،عه‌لیڕه‌زابه‌رمه‌رزپورناكوئه‌میرمحه‌ممه‌دخوشئێقباڵ،سێتۆمه‌تباریپه‌روه‌نده‌یشارۆچكه‌یئێكباتانكه‌مه‌ترسیسه‌پاندنیسزایسێداره‌یانله‌سه‌ره،له‌لایه‌نهێزه‌ئه‌منیه‌تیه‌كانیڕژیمه‌وه‌به‌باتۆموشۆكێربه‌سه‌ختیئه‌شكه‌نجهوئازاردراون. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌و سێ به‌ندكراوه سیاسییه له به‌ندی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زیندانی كراون و كاتێك له نێو به‌ندكراوان دا ده‌مه‌قاڵێ درووست بووه، گاردی ئه‌منیه‌تی هێرشی كردووته سه‌ریان و ئه‌و سێ به‌ندكراوه‌ی به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه. جێگای ئاماژه‌یه كه سێ تۆمه‌تباری دیكه‌ی په‌روه‌ندی ئێكباتان به ناوه‌كانی میلاد ئارموون، عه‌لیڕه‌زا كه‌فایی و حسێن نێعمه‌تی له دۆخێكی هاوشێوی سه‌خت دا زیندانی كراون و گیانیان له مه‌ترسی دایه.