کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێكی به‌هایی له‌ قائیمشار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێكی به‌هایی له‌ قائیمشار 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی پووشپه‌ڕ، شارومه‌ندێكی به‌هایی به‌ ناوی ڕاكوئێل عه‌تائیان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی شارستانی قائیمشار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ٧ ئه‌ندامی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و شارومه‌نده‌ به‌هاییه‌ و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستیان به‌ سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانی دا گرتوو و ناوبراویان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.