ڕۆژی ٣ی پووشپه‌ڕ، ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ئه‌ندیشه‌ی تاران به ناوی نێدا جه‌مالی پاش چوونه‌ده‌ره‌وه له ماڵ بێسه‌روشوێن كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به پێی زانیارییه‌كان، كاتژمێر ٩ و ٣٠ خوله‌كی به‌یانی نێدا جه‌ماڵی به مه‌به‌ستی سه‌ردانی ماڵی خزمێكیان له ماڵ چووه‌ته‌ده‌ره‌وه به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌وه ون بووه و هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه. ناوبراو خێزاندار و دایكی منداڵێكی بچووكه، له شه‌ش ڕۆژی ڕابردوودا هیچ هه‌نگاوێك له‌لایه‌ن هێزه ئنیتزامییه‌كانه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵ نه‌گیراوه و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.