شه‌وی دووشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، هێرشێكی درۆنی كرایه سه‌ر ساختمانێك له شارۆچكه‌ی به‌هه‌شتی و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌شێك له فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران له‌و شارۆچكه‌یه نیشته‌جێن و پاش ئه‌و ڕووداوه هه‌موویان بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه. هه‌ر چه‌ند میدیا فه‌رمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشی درۆنیان ڕه‌د كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه سیسته‌مه په‌دافه‌ندییه‌كانیان تاقی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام په‌دافه‌نده‌كانی هه‌مه‌دان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێرانیش شه‌وی ڕابردوو چالاك بوون و هاووڵاتیان باسیان له بیستنی ده‌نگی درۆن كردووه.