له ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش به‌ندكراو له‌وانه ژنێك به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدرا به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی نه‌یشابوور، قوم و ته‌ورێز ئێعدام كراون.
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی بابه‌ك موسته‌فه‌وی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، محه‌ممه‌د شوكری ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و هادی ئه‌حمه‌دیان به تۆمه‌تی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی نه‌یشابوور و ته‌ورێز له‌سێداره دراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی حه‌سه‌ن ڕۆسته‌م نژاد، ته‌لعه‌ت سه‌بزی ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ و عه‌باس په‌رته‌وی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی قوم و ته‌ورێز ئێعدام كراون.