به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به سه‌ر حسێن واحدی چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی بۆجنۆرد و كورۆش جه‌لیل چالاكی مه‌دنی خه‌ڵكی یاسووج دا سه‌پاندووه.
به پێی زانیارییه‌كان، حسێن واحدی له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی بۆجنۆرد، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. ناوبراو له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژبه نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندانی تهعلیقیش سزا دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كورۆش جه‌لیل چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی یاسووج له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌ته‌كانی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به دوو ساڵ و یه‌ك مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه.