له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری تاران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئاره‌ش سادقی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌و شاره و پاش لێدانێكی سه‌خت ئازادیان كردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی قه‌رارگای ساره‌ڵڵا به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئاره‌ش سادقی و به سه‌ختی لیان داوه. به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم، په‌راسووی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه شكاوه و كاتێك هه‌وڵی ڕفاندنیان داوه، دۆخی ته‌ندرووستی ئاره‌ش تێك چووه و ناچار بوون ئازادی بكه‌ن.