ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، ته‌قینه‌وه له پاڵاوگه‌ی ته‌ورێز ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه ٨ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له كاتی گۆڕینی مه‌خزه‌نی گازی ئه‌زۆت ته‌قینه‌وه له پاڵاوگه‌ی ته‌ورێز ڕوویداوه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٨ كرێكار بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. شایانی باسه كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ پیان وابووه كه هێرشی درۆنی كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و پاڵاوگه‌یه به‌ڵام وته‌بێژی سپای پاسداران ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌د كردووه‌ته‌وه.