به‌دوای هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین و گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی بۆ زیندانه‌كانی دیكه، زیاتر له ١٧٥ پارێزه‌ر و چالاكی مافی مرۆڤ له نامه‌یه‌ك دا سه‌باره‌ت به درووستبوونی مه‌ترسی له سه‌ر گیانی به‌ندكراوانی سیاسی هۆشداریان داوه و خوازیاری ئازادیان بوون.
واژۆكارانی ئه‌و نامه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، ئه‌و هێرشه‌یان به پێشێلكردنی ئاشكرای مافی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناو برد و دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌و كرده‌وه جه‌نایه‌تكارانه گیانی به‌ندكراوانی سیاسی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. له‌و نامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی توند له بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان و ده‌زگای قه‌زایی به گیانی به‌ندكراوان گیراوه و واژۆكاران خوازیاری پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به زیندانیانی سیاسی یان ئازادكردنیان به مه‌رج بوون. چالاكانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاندووه كه ڕاگیرانی به‌ندكراوان له‌و باروودۆخه‌دا گیانیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و بایه‌خ نه‌دان به ته‌ندرووستیان پێشێلكردنی ئاشكرای مافی مرۆڤ و هه‌موو یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه.