به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری، كوره‌په‌زخانه‌كانی سارۆقامیش له‌گه‌ڵ داخران به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و كرێكاران به شێوه‌ی كاتی و به كه‌مترین ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست كار ده‌كه‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دۆخی كرێكارانی چهرخكێش له هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه خراپتره و خاوه‌نكار حه‌قده‌سته‌كانیان له كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكات. دابه‌زینی ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان، كارگه‌كانی له‌گه‌ڵ داخران و كرێكارانی له‌گه‌ڵ بێكاری ڕووبه‌ڕوو كردووه‌ته‌وه. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: خراپی بازاڕ و قه‌یرانی ئابووری ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و داوای بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان ده‌كه‌ن.