کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داخوازی ١٤٠ خوێندكاری زانكۆی زانیاری و سه‌نعه‌ت بۆ ئازادی حه‌مید بیدار

داخوازی ١٤٠ خوێندكاری زانكۆی زانیاری و سه‌نعه‌ت بۆ ئازادی حه‌مید

١٤٠ خوێندكاری زانكۆی زانیاری و سه‌نعه‌تی تاران له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی چالاكێكی خوێندكاری به‌ ناوی حه‌مید بیدار، خوازیاری ئازادی به‌ شه‌رت و مه‌رجی بوون.

حه‌مید بێدار به‌ تۆمه‌ته‌كانیبێڕێزی به‌ پیرۆزییه‌كانی ئیسلام،بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری،چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزاموبڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به‌ حكوومه‌تسه‌رجه‌م به‌ ١١ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌. ناوبراو له‌ ڕێكه‌وت ١٥ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا به‌ڵام پاش هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌، هیچ زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.