له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و ده‌ستدرێژی سێكسی له زیندانه‌كانی ئه‌رده‌بیل و یاسووج جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی زیندانی ئه‌رده‌بیل به ناوی هێدایه‌ت منشاری ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ به تۆمه‌تی كوشتنی هاوژینه‌كه‌ی له سێداره دراوه. هه‌روها دوو به‌ندكراو به ناوكانی مێهدی داوودی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و هووشه‌نگ مۆروه‌تی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و ده‌ستدرێژی سێكسی له زیندانی یاسووج ئێعدام كراون.