به وته‌ی چالاكانی كرێكاری، دۆخی قه‌یراناوی وڵات، وه‌ستانی ئابووری، ڕێژه‌ی به‌رزی هه‌ڵاوسان، كه‌می ماده‌ی سه‌ره‌كی وه‌به‌رهێنان، گرانی نرخی ئه‌رز و كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل بووه‌ته هۆی هه‌ڵكشانی ئاماری بێكاری.
به پێی زانیارییه‌كان، به‌شێكی زۆر له كرێكاران له پارێزگاكانی خووزستان، كرماشان، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و تاران پاش شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه به بیانووی وه‌ستانی ئابووری و زیاندیتنی كارگه‌كان به‌هۆی بۆردوومانی ئیسڕائیل له سه‌ر كار ده‌ركراون. هه‌روه‌ها به‌شێك له كرێكاران كه به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاریان پێ درابوو بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین.