له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو له‌وانه سێ شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی مه‌شهه‌د و نه‌هاوه‌ند جێبه‌جێ كراوه.
به‌یانی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوێك به ناوی عه‌لیموراد نیازی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی نه‌هاوه‌ند ئێعدام كرا. هه‌روه‌ها به‌یانی چوارشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی ئه‌فغانستانی كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: پاشاه و ئه‌حمه‌د به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی مه‌شهه‌د جێبه‌جێ كراوه.