فریشته تابانیان پارێزه‌ری عه‌باس دریس ڕایگه‌یاند: حوكمی ده ساڵ زیندانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
فریشته تابانیان له په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا وتی: حوكمی ده ساڵ زیندانی عه‌باس دریس بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكام نێردراوه به‌ڵام داوای پێداچوونه‌وه به حوكمی موحاره‌به و سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه هێشتا له ژێر به‌ڕڕه‌سی دایه و وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه. شایانی باسه كه عه‌باس دریس له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له به‌نده‌ر ماهشههره كه به تۆمه‌تی موحاره‌به و كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی مه‌ئموورێكی ڕژیم زیندانی كراوه.