شه‌وی چوارشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، گه‌نجێكی عه‌ره‌بی خه‌ڵكی ئابادان به ناوی ڕه‌زا حه‌میداوی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی به‌سیج گیانی به‌خت كرد.
به دوای ئه‌و جه‌نایه‌ته‌دا، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌زایان وتووه كه له ئۆتومبێلی ڕۆڵه‌كه‌یان درۆن و ته‌قه‌مه‌نیان دۆزیوه‌ته‌وه له حاڵێكدا، كه‌س و كاری قوربانی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ڕه‌د كردووه‌ته‌وه. چالاكانی مه‌ده‌نی عه‌ره‌ب هۆشداریان به حكوومه‌ت داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك به بیانووی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل، به‌لاڕێدابردنی بیروڕای گشتییه و له ئاست ئه‌و زۆڵم و زۆره بێده‌نگ نابن.