له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاره‌كانی تاران و دێهده‌شت به ناوه‌كانی دونیا حسێنی و ئه‌میرحسێن موحسنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٢ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر دونیا حسێنی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراوه. پاش هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی به بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه نه‌گرتووه. هه‌روه‌ها، چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دێهده‌شت به ناوی ئه‌میرحسێن موحسنی بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازراوه‌ته‌وه.