كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی پێش و دوای شۆڕشی ٥٧ له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه‌دان به هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، خوازیاری ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی و پاراستنی گیانی هه‌موو به‌ندكراوان بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان كه‌س له هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین به توندی مه‌حكووم كراوه و ڕاگه‌یێندراوه: پاش هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل و گوشاری بنه‌ماڵه‌كان، كۆمه‌ڵگا و نیگه‌رانی گشتی سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی به‌ندكراوان، نیزامی دژه مرۆڤایه‌تی ولایه‌تی فه‌قیه له جیاتی ئازادكردنی به‌ندكراوان و پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به زیندانیان، پلانی له‌مێژینه‌ی خۆی بۆ داخستنی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین و دابه‌شكردنی به‌ندكراوان به سه‌ر زیندانه‌كانی دیكه‌دا جێبه‌جێ كردووه. زیندانی ئێڤین به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی له چه‌ند ده‌یه سه‌ركوت و پێشێلكردنی مافی مرۆڤه و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی داخستنی ئه‌و زیندانه‌وه، سه‌رپۆش به سه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی دا بنێت.