به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له ئوستانی كۆهگیلوویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی یاسووج به ناوی سه‌عید دێهقان نه‌سه‌ب درووست كردووه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی یاسووج په‌روه‌نده‌یه‌كی له ژێر ناوی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بۆ سه‌عید دێهقان نه‌سه‌ب ساز كردووه و دۆسیه‌كه‌ی ڕاده‌ستی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره كراوه. دادسه‌رای یاسووج پێنج ڕۆژ مۆڵه‌تی به‌و چالاكه مه‌ده‌نییه داوه كه خۆی به دادگای ئینقلاب بناسێنێت و وڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه.