کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵك پاش شكستی ڕژیم له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسڕائیل

تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵك پاش شكستی ڕژیم له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی

دوابەدوای شکستەكانی کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانە سەربازی و ئه‌تۆمییه‌كانی ڕژیم، ده‌زگای گه‌نده‌ڵی قه‌زایی هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له‌ خه‌ڵك كردووه‌.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوای ئەم شکستانە شەپۆلێکی بەپەلەی گرتن و لەسێدارەدان بە تۆمەتی ساختەی “سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل” دەستیپێکردووە. ئەم ڕێوشوێنانە تەنیا هەوڵێک نین بۆ پەردەپۆشکردنی لاوازییە ئیتلاعاتیی و سەربازییەکانی ڕژیم، بەڵکوو ئامرازێکن بۆ ترساندن و سەرکوتکردنی ئەو خەڵکانەی کە ساڵانێکە لە ژێر گوشاره‌ ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئازار ده‌چێژن. لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئاخووندەكانی حکومەت کە بە ئاشکرا باسیان لە “دادگاییكردنی سه‌حرایی” و لەسێدارەدانی خێرا بەبێ بەڵگەنامە کردووە، سرووشتی ئەم سەرکوته‌ خوێناوییە ئاشکرا دەکات.